هۆستینگ و سێرڤەرەکان

چارەسەری تەواوی هۆستینگ و سێرڤەر بۆ ماڵپەڕەکان، ئەپلیکەیشنەکان، سیستەمەکان و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دابین دەکەین. بنیاتێکی زیرەکی و جێگیر بەکاردەهێنین کە کارایی بەرز، جێگیری، ئاسایش و خێرایی دەستگەیشتن بە داتا دابین دەکات، لەگەڵ توانای گەورەکردنی سەرچاوەکان بەگوێرەی گەشەکردنی پرۆژە.

  • هۆستینگی ماڵپەڕ و سیستەم: دابینکردنی ژینگەی گونجاوی هۆستینگ بۆ ماڵپەڕ، سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک، Web Application و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.

  • بەڕێوەبردنی سێرڤەر: دامەزراندن، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سێرڤەر و چاودێریکردنی سەرچاوە و کارایییەکانی.

  • سێرڤەری ئەلیکترۆنی (VPS): دابینکردنی ژینگەی Virtual Server بە سەرچاوەی تایبەت و دەسەڵاتی زیاتر بۆ ڕێکخستنی سیستەم.

  • سێرڤەری تایبەت (Dedicated Server): دابینکردنی سێرڤەری تایبەت بۆ پرۆژەکان کە پێویستیان بە سەرچاوەی زۆر، کارایی بەرز و کۆنترۆڵی تەواوی ژینگەی کارکردن هەیە.

  • ژێرخانی Cloud: دیزاین و بەڕێوەبردنی چارەسەری Cloud کە توانای گەورەکردن و زیادکردنی سەرچاوەی هەیە.

  • ئامادەکردنی ژینگەی کارکردن: دامەزراندنی Operating System، Database، Web Services، Network و SSL/TLS بەگوێرەی پێداویستی پرۆژە.

  • ئاسایش و پاراستنی سێرڤەر: جێبەجێکردنی ڕێکخستنەکانی ئاسایش، بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکان، پاراستنی پەیوەندییەکان و چاودێریکردنی چالاکییە نائاساییەکان.

  • Backup و گەڕاندنەوەی داتا: دروستکردنی سیستەمی Backup بە شێوەی خۆکار و بەردەوام بۆ فایل، Database و داتا، لەگەڵ توانای Restoreکردن.

  • چاودێریکردنی کارایی: چاودێریکردنی CPU، RAM، Storage و Network Traffic بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان پێش ئەوەی کاریگەری زۆر دروست بکەن.

  • باشترکردنی کارایی سێرڤەر: باشترکردنی ڕێکخستنەکانی سێرڤەر، Database و Network بۆ کەمکردنەوەی Response Time و زیادکردنی کارایی.

  • بەڕێوەبردنی Database: دامەزراندن و بەڕێوەبردنی بنکەدراوەکان و باشترکردنی کارایی و جێگیریی پەیوەندییان لەگەڵ ئەپلیکەیشن و سیستەمەکان.

  • گەورەکردن و گونجاندن: دروستکردنی ژێرخانێکی گونجاو کە بتوانرێت سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکان بەگوێرەی زیادبوونی بەکارهێنەران و گەشەی پرۆژە زیاد بکرێن.

  • بەڕێوەبردنی Domain و SSL: ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ناوی دۆمەین و SSL Certificate بۆ پاراستنی پەیوەندیی نێوان بەکارهێنەر و سێرڤەر.

  • نوێکردنەوە و چاودێری: جێبەجێکردنی نوێکردنەوەی Operating System، Software و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و جێگیری.

  • پشتگیری تەکنیکی: دابینکردنی چاودێری و پشتگیری تەکنیکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سێرڤەر، هۆستینگ و ژێرخانی سیستەم.

بیرۆکەکانت دەکەینە واقیع

پەیوەندیمان پێوە بکە

خزمەتگوزارییەکانمان