UI/UX Designer
داواکاری لە 30 کانونی دووەم 2027 کۆتایی دێت
پێناسەی کار
بەدوای دیزاینەرێکی UI/UX دەگەڕێین بۆ پەیوەستبوون بە تیمەکەمان و بەشداریکردن لە دیزاینکردنی ئەزموون و ڕووکاری دیجیتاڵی مۆدێرن بۆ ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشنی مۆبایل و سیستەمە دیجیتاڵییەکان. کاندیدەکە بەرپرسیار دەبێت لە گۆڕینی پێداویستی و بیرۆکەکان بۆ دیزاینێکی ڕوون و کارا، لە توێژینەوەی بەکارهێنەر و دیاریکردنی UX ـەوە تا دیزاینکردنی UI و Prototype ـی کۆتایی.
بەرپرسیاری و ئەرکەکان
دیزاینکردنی UI بۆ ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشنی مۆبایل و سیستەمە دیجیتاڵییەکان.
شیکردنەوەی UX و ناسینەوەی پێداویستی و ڕەفتاری بەکارهێنەران.
دروستکردنی User Flow و Information Architecture بۆ پرۆژە دیجیتاڵییەکان.
دروستکردنی Wireframe و Prototype ـی Low/High-Fidelity.
دیزاینکردنی ڕووکاری Interactive بۆ نیشاندانی شێوازی کارکردن و گەڕان لە ناو بەرهەمەکە.
دروستکردن و بەڕێوەبردنی Design System و پێکهاتە UI ـی دووبارەبەکارهێنراو.
پاراستنی یەکسانی و هاوتایی دیزاین لە هەموو پەڕە و شاشەکانی بەرهەم.
دیزاینکردنی ڕووکاری Responsive بۆ قەبارە و جۆرە جیاوازەکانی شاشە.
بەکارهێنانی ئامرازەکانی دیزاین و Prototype وەک Figma.
هاوکاری لەگەڵ Web و Mobile Developer بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی دیزاین.
پشکنینی ڕووکاری جێبەجێکراو و دڵنیابوون لە هاوتایی لەگەڵ دیزاینی پەسەندکراو.
باشترکردنی دیزاین بەگوێرەی پێداویستی، Feedback و ئەنجامەکانی بەکارهێنان.
لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی Accessibility و ئاسانی بەکارهێنان.
بەدواداچوون بۆ ڕەوت و ستانداردە نوێکانی Product Design و User Experience.
پێداویستییەکان
ئەزموونی باش لە دیزاینکردنی UI/UX بۆ بەرهەمە دیجیتاڵییەکان.
شارەزایی لە Figma و ئامرازەکانی دیزاین و Prototype.
تێگەیشتنی باش لە بنەماکانی User Experience و User Interface Design.
توانای دروستکردنی Wireframe، Prototype و Design System.
تێگەیشتن لە بنەماکانی Responsive Design و دیزاینکردن بۆ ئامێرە جیاوازەکان.
گرنگیدان بە وردەکاری، یەکسانیی Visual و کوالیتی دیزاین.
توانای گۆڕینی پێداویستییە تەکنیکی و بازرگانییەکان بۆ چارەسەری دیزاینی کارا.
زانیاری سەرەتایی لە شێوازی کارکردنی Web و Mobile Application وەک خاڵێکی زیادە دادەنرێت.
توانای کارکردنی سەربەخۆ لە ژینگەی Remote.
توانای باشی پەیوەندیکردن و هاوکاری لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکان.
ژینگەی کار
Remote / کارکردن لە دوورەوە، لەگەڵ هاوکاریی بەردەوام لەگەڵ تیمی گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی پرۆژە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی دیزاین، پەیوەندی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان.
ئەم فۆرمە پڕ بکەرەوە و ژیاننامەکەت هاوپێچ بکە. هەموو داواکارییەک دەخوێنینەوە.